13:26 | 2009/8/6 | راژان

به كۆتایی كاته‌كان گه‌یشتووم
له‌م كۆتایی یه
نه تۆم دیت ،
نه باران.
نه بایه‌ك
تۆزی سه‌ر شێعره‌كانم پاك كاته‌وه.
له‌م رۆژانه‌دا
به دڵۆپێك فرمێسك
تا ئه‌و په‌ڕی شه‌قامه برینداره‌كان
ده‌چین و ناگه‌رێینه‌وه.
13:22 | 2009/8/6 | راژان
چركه‌كان تێپه‌رین و
من
– ته‌نیا-
ده‌ماره‌كانم خویان گرتووه به لێدان.
چاوه‌كانی هه‌ست چاوه‌رێن.
تۆ و من و
- خۆشه‌ویستی -
ئاشكرا لێك دابراین.
نه‌مده‌زانی
رۆژێك دادێ
پێكی تاڵی جیابوونه‌وه‌ت ده‌نۆشم.
نه‌مده‌زانی به مانت
لێم ون ده‌بی.
13:04 | 2009/8/6 | راژان

هه‌موو رۆژێ
له گه‌ڵ
لاولاوی ته‌نیاییم
به سه‌ر داری تاسهكانم
سه‌ر ده‌كه‌وی .
به چه‌پكێ رێحانه‌ی دیدار
به په‌نجێره ی نه‌سره‌وتووی خولیاییم
سه‌ردانی ژووری چاوه‌رۆانی نیگاكانم ئه‌كه‌ی.
هه‌موو رۆژێ
زه‌رده‌خه‌نه‌یه كی ئاڵۆز
ئاوێزانی عه‌شقێكی قهوزهگرتوو ده‌كه‌ی
هه‌موو رۆژێ
به فانتازییای هاتنت
چیرۆكی بێ تۆیی
كۆتایی پێ دێت.
هێرۆ مه‌ولوودی
13:21 | 2009/7/25 | راژان

موجته‌با میرزاده له ساڵی 1945 زایین له شاری کرماشان له دایک بوو. ئهستیرهیكی بیبهدیڵ له ئاسمانی موسیقای کوردی به‌هه‌ش و ڵیهاتویی خۆی توانی رێگهیكی جیاواز له میژۆی هونه‌ری کوردی دارێژێ. زۆر که‌س باس ده‌کا موجته‌با بۆ فێربوونی موزیك ماموستایکی نه‌بوو، خۆی باسی ده‌کرد: له ساڵانی منداڵی‌دا ئه‌و كاته‌ی قۆتابی بووه، له ههڤتهدا رۆژیک، ماموستایک به ناو خانباباخانی خۆسرهۆی ده‌هات و موزیک فێریان ده‌كرد خانباباخان، به‌ده‌گمه‌ن، كه‌مانه‌كه‌ی له جانتا ده‌ردهێنا و بۆ مناڵه‌کان كۆپلهیك موزیكی ئه‌ژه‌ند. موجته‌با، زۆر شێتی له‌م ماموستایه فێر ببوو. له ساڵانی 1961 له کرماشان ماموستا فرۆهه‌ر فێرگهیكی بۆ ڤیوڵون دامه‌زراندبوو. له ماۆیکی کورت توانی به جێ فروهه‌ر ببێته ماموستای ئه‌و شێونه. له‌و كاته‌ش هه‌موو ساڵێك فستیڤالیكی بۆ قوتابخانه‌کانی ئێران له شاری رامسه‌ر به‌ڕیو ده‌چوو، له ناۆ هه‌موو قوتابخانه‌یه‌کان خه‌ڵات وه‌رده‌گرێ و له داهاتوودا بۆ خۆێندنی موزیك دیته كۆلێژ شاری تاران. ساڵی 1962 گورانی بێژی به ناوبانگی کورد حه‌سه‌ن زیره‌ک له شاری تاران دێ بۆ رادیوی كوردی کرماشان، قه‌رار وا بوو له مانگدا چۆار به‌رنامه‌ی پازه خۆلهكێ کوردی له کرماشان به‌یارمه‌تی تیپی موسیقای رادیو تومار بكرێت. له‌و سه‌رده‌مه موحهمهدێ ئهبدۆڵ سه‌مه‌دی ژه‌نیاری به توانای قڕهنی سه‌ڕپه‌رشتی ئوركستری رادیوی کرماشان بووه، میرزاده‌ی گه‌نج تا ئه‌و کاته، هێچ پیوه‌ندێکی تایبه‌تی له گه‌ل موزیک و هونه‌رێ کوردی نه‌كردبوو. پهنجهكهشی ته‌نیا ئاۆێنهیك له تاكهژهنیهكانی هونه‌رمه‌ندانی تاراڤگهی ئه‌و كاته‌ی ئێران بوون. وا دیاره هاتنی زیره‌ک به کرماشان هه‌ستی ده‌روونی و ئاسۆی دۆرو دریژێكی بۆ میرزاده له داهاتوودا دابین ده‌كا. له زیره‌ک، فێرێ ملودی کوردی ده‌بێته‌وه. میرزاده به هاوشانی زیره‌ک توانێ ره‌نگ و چیژو تامیكی تایبه‌ت به گورانی کوردی ببه‌خشی و له ناو گوڵزاری ره‌سه‌نی موسیقای کوردیسیران بکا. .
درێژه‌ی بابه‌ت...12:43 | 2009/7/25 | راژان
12:43 | 2009/7/25 | راژان

عه‌لی گه‌لاوێژ
دكتۆر عه‌لی گه‌لاوێژ ساڵی 1922 له ناوچه‌ی بۆكان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه.
ئه‌م پیاوه ناوداره له باوكه‌وه به هۆزی فه‌یزوڵڵابه‌گی موكری و و له دایكه‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵان. باوكی دكتۆر عه‌لی گه‌لاوێژ، برایم سه‌لاح فه‌رمانده‌ی سوپالی كۆماری كوردستان بووه.
عه‌لی گه‌لاوێژ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه باوكی له ته‌ورێز ئه‌فسه‌ر بووه هه‌ر له منداڵییه‌وه له ته‌ورێز ده‌رسی خوێندووه و له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی فێرده‌وسی ئه‌و شاره له ساڵی 1940 دیپلۆمی ناوه‌ندی وه‌رگرتووه.
پاش ساڵی 1941 كه ده‌وڵه‌ته سه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی ئێرانیان داگیر كرد باوكی عه‌لی گه‌لاوێژ له سوپای ئێران دێته ده‌ره‌وه و ده‌چێته ناو سوپای كۆماری كوردستانه‌وه.
12:33 | 2009/7/25 | راژان

پێبەپێی ئێنسکلۆپیدیا ، چەمکی پێبەپێی ئێنسکلۆپیدیا ، چەمکی توندوتێژی ، بریتییە لە هەر کردارێک یان هەر ئازارێکی جەستەیی و دەروونی یان هەڕەشەو جنێو و قسەی ناشرینێک کە دەکرێتە سەرکەسی بەرامبەر لەهەر شوێنکاتێکدا بێت ، جاچ لەخێزاندا بێت یان چ لە کۆمەڵگادا بێت .
توندوتیژی رووبەڕووی تاکەکانی کۆمەڵگا دەبێتەوە بەبێئەوەی کە جیاوازی بکرێت لەنێوان کەسەکاندا ، هەروەها رەگەزو ئایین و ئێتنیک و کەلتوور ناکرێن بەپێوەر و سامان و تەمەن و هێزو دەسەڵاتیش نابنە ئاستەنگ بۆ را‌گرتن و نەهێشتنی کرداری توندوتیژی ...!
توندوتیژی لەچەندین هۆکاروسەرچاوەی دیار‌و نادیارەوە دروست دەبێ ..بەڵام بەنیسبەت کۆمەڵگەکەمانەوە،بەدرێژایی مێژوو کەشوهەوایەکی لە شێوەى ژیانی نێو دارستان و پێشەڵانێکانی بۆ فەراهەمکراوە ، بۆیە تاکی کورد ناچار بووە ژیانێکی سەپاو و زۆرەملێ و دڕندانە بژی،هەر بۆیەشە خەسڵەتی بەرامبەرە نەیارەکەی خۆی هەڵگرتووە ، بەڵام بێگومان ئەو توندوتیژیەی کە هەنووکە لە کۆمەڵگاکەماندا هەستی پێدەکەین و لەگەڵیدا ده گوزەرێین ، مەرج نییە هەمووی و سەرتاپای میراتی ئەو مێژووی ژێردەستەییەبێت،یان بەرهەمی سەردەستەیی کەلتووری نەتەوەى زاڵ بێت..بەڵکو ئێمە کۆمەڵگاکەمان خۆی بەرهەم هێنەری توندتیژییە ..!
توندوتێژی ، بریتییە لە هەر کردارێک یان هەر ئازارێکی جەستەیی و دەروونی یان هەڕەشەو جنێو و قسەی ناشرینێک کە دەکرێتە سەرکەسی بەرامبەر لەهەر شوێنکاتێکدا بێت ، جاچ لەخێزاندا بێت یان چ لە کۆمەڵگادا بێت .
توندوتیژی رووبەڕووی تاکەکانی کۆمەڵگا دەبێتەوە بەبێئەوەی کە جیاوازی بکرێت لەنێوان کەسەکاندا ، هەروەها رەگەزو ئایین و ئێتنیک و کەلتوور ناکرێن بەپێوەر و سامان و تەمەن و هێزو دەسەڵاتیش نابنە ئاستەنگ بۆ را‌گرتن و نەهێشتنی کرداری توندوتیژی ...!
توندوتیژی لەچەندین هۆکاروسەرچاوەی دیار‌و نادیارەوە دروست دەبێ ..بەڵام بەنیسبەت کۆمەڵگەکەمانەوە،بەدرێژایی مێژوو کەشوهەوایەکی لە شێوەى ژیانی نێو دارستان و پێشەڵانێکانی بۆ فەراهەمکراوە ، بۆیە تاکی کورد ناچار بووە ژیانێکی سەپاو و زۆرەملێ و دڕندانە بژی،هەر بۆیەشە خەسڵەتی بەرامبەرە نەیارەکەی خۆی هەڵگرتووە ، بەڵام بێگومان ئەو توندوتیژیەی کە هەنووکە لە کۆمەڵگاکەماندا هەستی پێدەکەین و لەگەڵیدا ده گوزەرێین ، مەرج نییە هەمووی و سەرتاپای میراتی ئەو مێژووی ژێردەستەییەبێت،یان بەرهەمی سەردەستەیی کەلتووری نەتەوەى زاڵ بێت..بەڵکو ئێمە کۆمەڵگاکەمان خۆی بەرهەم هێنەری توندتیژییە ..!
12:25 | 2009/7/25 | راژان

تراژیدیا وشه‌یه‌کی یۆنانییه و به واتای "سروودی بزن" دیت. یۆنانییه‌کان بۆ شانۆ و نمایش وشه‌ی تراژیدیایان به کار ده‌هێنا، ئه‌م وشه‌یه پێکهاته‌یه‌که له وشه‌ی "تراگۆ" به واتای "بزن" و " ئاگل" به واتای "سروود یان گۆرانی" و واتای گشتییه‌که‌ی ده‌بێته "سروودی بزن".
بزن له روانگه‌ی بۆنانییهکانی باستانه‌وه به ئاژه‌ڵیکی پیرۆز ناسراوه، له‌م رووه‌وه شانۆکاران خۆیان له شێوه‌ی "بزن" نمایش ده‌کرد که سه‌ره‌تا لایه‌نی پیکه‌نین ئامێز و کۆمێدیای هه‌بوو به‌ڵام دواتر له کۆمێدیا جیا بۆوه و به شیوازیکی سه‌ربه‌خۆ پێناسه ده‌کرا.
له کتێبه ئه‌ده‌بیی و فه‌رهه‌نگی زمانه جۆراوجۆره‌کان پێناسه‌ی وشه‌ی تراژیدیا و شرۆڤه کردنی ئه‌م چه‌مکه و لێدانه‌وه و هه‌ڵسانگاندنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی له هه‌موو شوێنێک وه‌ک یه‌ک نییه.
تراژیدیا به‌رهه‌می هزری ناسکی یۆنانییه و له سه‌رده‌می ئه‌ره‌ستۆوه تا به ئه‌مرۆ ئه‌دیبان و رووناکبیران سه‌باره‌ت به تراژیدیا گه‌لێک بابه‌تی باشیان نووسیوه.
درێژه‌ی بابه‌ت...12:17 | 2009/7/25 | راژان

شه‌هرامی نازری
شه‌هرامی نازری، کورده و خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری کرماشانه و له‌گه‌ڵ ته‌نبوور و سۆزی ده‌روێشی و سۆفیانه‌ی نێو جماتخانهی یارسانییاندا مه‌زن بووه، لێ ئه‌و گۆرانیبێژێکی مه‌زنی ئێرانه و هه‌ر له ده‌سپێکڕا به زمانی فارسی گۆرانی گوتووه و ئێستایش ده‌شێ وه‌ک گۆرانیبێژێکی فارس یا فارسی لێی بنۆڕدرێ و ئه‌وه‌ش چ ناته‌واوی و نه‌نگی و کێماسییه‌ک نییه، به‌ڵکه مه‌زنییه‌که بۆ ئه‌و، که بتوانێت به‌و شێوه به‌رزه، که لووتکه‌ی هونه‌ره، به زمانێک، که زمانی دایکی نییه، ئه‌و هۆنه‌ره جوانه پێشکه‌ش بکات. نازری، به‌وه‌ی به فارسی گۆرانی ده‌چڕێ و گۆرانییه‌کانی هه‌ڵبژارده‌یه‌کی جوانترین و باڵاترین شیعری فارسین، حافز، مه‌ولانا جه‌لالوددین، فیردووسی و سه‌عدی و...له دڵی هه‌موو ئێرانییه‌کدا، له دڵی هه‌موو فارسی زمانێکدا، له نێو فه‌رهه‌نگی ئێرانی‌دا، له دڵی هه‌موو هونه‌ردۆستێکی جیهاندا، له دڵی هه‌موو عاشقانی شیعری سۆفیایه‌تی وعاشقانی جوانی و ڕاستگۆیی و ئه‌ڤینداری و له نێو هونه‌ری ئێران و جیهاندا، جێگه‌ی خۆی کردووه‌ته‌وه. شه‌هرامی نازری، هیچی له شه‌جه‌ریان، موعین، داریووش، مه‌هه‌ستی، هایده، حومه‌یرا، گوگووش، شه‌کیلا و ... هه‌موو مه‌زنانی هۆنه‌ری ئێرانی، به کلاسیک و نوێیهکانیشیهوه، که‌متر نییه، ئه‌گه‌ر زیاتر و باڵاتر نه‌بێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...13:18 | 2009/7/4 | راژان
ح.س.سۆران .
مامه قاله ، به ناوبانگ به ماموه‌ستا قاله‌مه‌ڕه ، شمشال ژه‌نی مه‌زنی ره‌به‌ن ، که پێرێکه له شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد و ماڵه‌که‌ی گوێزاوه و بو به هاوسێی ماموه‌ستا حه‌سه‌ن زیره‌ک ، به کردار ، وتار و هه‌ڵوێستی خۆی ، به لای که‌مه‌وه ، سێ وانه ( ده‌رس) ی ، گرنگی به گه‌لی کورد وت : من چون هه‌ر له کاتی زیندویی دا ، نزیکه‌ی بیست ساڵ پێش ، به هۆی نووسراوه‌ی "تابلۆ موزیکال"ی مامه قاله ، ئه‌وی له دڵم دا بوه ، سه‌باره‌ت به‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه بێ نازه وتوومه و ئه‌وه‌ی توانیومه کردوومه ، ئێستا ئیدی بۆ دورهپارێزی له مردو په‌ره‌ستی ، هیچی شتێکی لێ زیاد ناکه‌م . ته‌نیا زۆر به کورتی ده‌مه‌وێ بڵێم مامه قاله ، به لای که‌مه‌وه به ئێمه‌ی سه‌لماند که ، 1) گه‌لی کورد رێزی دڵسۆز ، خزمه‌تگوزار و هونه‌رمه‌ندی خۆی ده‌زانێ و ئه‌مه گه‌وره‌ترین هیوا و شانازیه بۆ هاو کووف و هاو بیرانی مامه قاله ، بۆ درێژه دانی رێگه‌ی پیرۆزیان ؛2 ) له ته‌رازوی ئاوه‌زی گه‌لی کورد دا ، شوانێکی به هه‌ڵوێست ، له سه‌دان خاوه‌ن پاره‌ی چرووک و بێ که‌ڵک ، ده‌سته‌ڵات داری نا دڵسۆز یا رووناک قیر و فڵانی بۆش، قه‌لاش و بێ هه‌ڵوێست ، زۆر سه‌نگینتره ؛ 3) مرۆڤی خزمه‌تگوزار ده‌توانێ به‌و جێگه‌یه بگا ، که هیچ کۆسپێک نه‌توانێ هه‌ڵوێستی پێ بگۆڕێ .

له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، ئاتاجی و دهستبهتالی زه‌ق و دڵته‌زێنی ئه‌م هونهرمهندنه گه‌وره‌یه ، که خه‌ڵک له کووچه و کۆڵان ، تمه‌ن تمه‌ن پاره‌یه‌ن ده‌هاویشته سه‌ر داواێنی ، به شهرمهساتێکی زله و بێ رێزی به هونه‌ر داده‌نرێ و پێمان ده‌ڵێ ، "بۆ شمشال ژه‌نێکی پیر و لاواز ، ده‌توانێ به په‌نجا میلیۆن کورد هونه‌ری ره‌سه‌ن ببه‌خشێ ، به‌ڵـام په‌نجا میلیۆن کورد ، نا توانن ژیانی ئاسایی ئه‌و دابین بکه‌ن ؟؟؟!!!. " له پاش مردن ، به شان و باڵ دا هه‌ڵوتن ، وه‌ک کهپهنکی پاش بارانه .
کوردینه ! بڵێی له‌مه‌و دواش هه‌ر وابین ؟
13:01 | 2009/7/4 | راژان

کاتێک کوشتنی ژنانی کورد له‌ناوخۆو له‌ده‌ره‌وه، له‌ژێری ناوی کڕینه‌وه‌ی شه‌رف و ده‌یان به‌هانه‌ی تر به‌دزی و هه‌ندێک جاریش به‌ئاشکرایی ده‌کرێن، ئایا که‌س ئه‌و پرسیاره‌ی له‌خۆی کردووه؟ ئاخۆ ده‌بێت هه‌ریه‌که‌مان له‌ئاست ئه‌و ده‌رده ترسناکه به‌ربه‌ریانه‌ی کۆمه‌ڵگای خۆمان و تاکه‌کانی، چی بکه‌ین؟ ئایا چه‌ند که‌سمان له‌خۆمانمان پرسیووه؟ ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه ئه‌هلی و ئازاددهکان وه‌کو ئه‌رکێکی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌و کوشتاره‌ی لهناوشارو چۆڵه‌وانی و سه‌ر ده‌ریاچه‌کان له‌کوردستان و له‌هه‌نده‌ران، له‌لایه‌ن پیاوانی کورد ده‌رهه‌ق به‌ژنان ده‌کرێن، ئاشکرا ده‌که‌ن و بکه‌رو تاوانبارانمان پێ ده‌ناسێن،دوای ئه‌وه ئێمه‌ی ڕۆشنبیر ده‌بێت چی بکه‌ین؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بۆ ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران خۆیان به‌جێ دێڵین و، له‌م نێوه‌نده‌دا ئێمه وه‌کو ماڵپه‌ڕی (( کڵاوڕۆژنه )) بۆئه‌وه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر برینه ئاوه‌ڵاکانی ئه‌م پرسه دانێنن، ته‌نها ژنان خۆیان ده‌دوێنین. به‌لامانه‌وه گرینگ نییه کێ؟و له‌کوێ؟و چه‌ند ژن ده‌دوێنین؟ به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زده‌که‌ین ئه‌و ڕه‌شه‌کوژیه ترسناکه‌ی ژنان که‌له‌مێژووی دوای ڕاپه‌ڕین و دوای به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیمان ڕووده‌دات، هۆکارو پاساوه درۆیه‌کان په‌رده ههڵماڵتر بکه‌ین، تا له‌و ڕێگایه‌وه له‌لایه‌ک؛ بهشڕۆڤهی ئافره‌ته ئازادیخواز‌و خاوه‌ن ده‌نگه بێترسهکان ئاشنابین، له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌ڵکو ئه‌و ڕێکاره ده‌رنجامێک و هه‌لێکی ڕه‌خساو به‌رهه‌م بهێنێ و کوشتاری وهحشيانهی ژنان که‌مێک، له‌که‌می بدات.
00:43 | 2009/7/4 | راژان

به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر تووشبووانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان، چوار قۆناغی سه‌ره‌كی هه‌یه كه هه‌ركام له‌م قۆناغانه رێگه خۆشكه‌ره بۆ ئه‌ویتر و 80%ی تووشبووان ئه‌م قۆناغانه تێده‌په‌ڕێنن و كه‌متر كه‌سێك هه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار ته‌واو گیرۆده بێت و تووشی هێرۆیین ... بێت.
00:26 | 2009/7/3 | راژان
|
رۆشنبیريی - كتێبی گاڵته به‌رهه‌می كاریكاتێریی محه‌مه‌د ئه‌مین و یاسین قوڕه‌یشی له تاران چاپكرا |
|
|
به پێی راپۆرتی به‌شی رۆشنبیری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، كتێبی "گاڵته" (شوخی) كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه‌كانی كاریكاتێریی هونه‌رمه‌ندان سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مین قوڕه‌یشی و سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی كه به هه‌ر دوو زمانی كوردی و فارسی و به بێ لێكدانه‌وه‌یه له لایه‌ن حامید قودره‌تی ئه‌حمه‌دئاباد كۆكراوه‌ته‌وه و له‌م رۆژانه له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی پویان فرنگار له شاری تاران چاپ و بڵاوكرایه‌وه. كتێبی "گاڵته" (شوخی) كۆمه‌ڵه كاریكاتێره‌كانی هونه‌رمه‌ندان سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مین قوڕه‌یشی و سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی له 152 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه و له تیراژی 3000 دانه‌دا هاته بازاری كتێب و که‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران. نرخی ئه‌م كتێبه 2500 تومه‌نه. دیزاینی رووبه‌رگ فه‌ره‌یدوون یۆسفی، ویراستار موزه‌فه‌ر خوسره‌وی، وه‌رگێر خالید لوتفی، رازاندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كان سالار خوسره‌وی و نه‌بیوڵڵا قودره‌تی. لاپه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تایی ئه‌م كتێبه چه‌ندین بابه‌تی له‌خۆگرتووه، له‌وانه: شێوازی كاریكاتۆری برایانی قوڕه‌یشی، دوو قوڕه‌یشی، یه‌ك یاسین و یه‌ك محه‌مه‌د ئه‌مین و هه‌زاران كاریكاتۆر ـ برایم فه‌رشی، ژیاننامه‌ی سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی و ژیاننامه‌ی سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مین قوڕه‌یشی. |
|
00:05 | 2009/7/3 | راژان

ئه‌مین گه‌ردیگلانی
دڵم خنكا له نێو گێژاوی خه‌مدا بۆ به‌جێت هێشتم؟
روحت بردم، له‌شی سه‌ردم به جێ‌ما بۆ به‌جێت هێشتم؟
بزه‌ی مانگه شه‌ویش تۆرا له هۆده‌ی سه‌رد و تاریكم
له نێو ئه‌م گۆڕه‌دا جه‌سته‌م پڕووكا، بۆ به‌جێت هێشتم؟
له ژێر هه‌نگاوی شه‌وبادا گه‌ڵای ویشك كه خشپه‌ی دێ
ده‌له‌رزم، داده‌خورپێ دڵ، له‌گه‌ڵیا، بۆ به‌جێت هێشتم؟
له‌ترپه‌ی پێت ده‌چێ وا شه‌و ده‌هاتی ده‌ست له ئه‌ستۆم كه‌ی
دڵم ته‌نگه ـ گوڵم ـ ئه‌مشه‌و به ته‌نیا بۆ به‌جێت هێشتم؟
گوڵم، بێ تۆ له‌شی سه‌رده‌م وه‌كوو بابرده‌ڵه و پووشه
كه باهۆزی مه‌رگ دێ رۆژێ ده‌مبا بۆ به‌جێت هێشتم؟
22:25 | 2009/7/1 | راژان
(بههێرۆ مه‌ولودى ) پێشكه‌شه
ئه‌گه‌ر عیشق هه‌ره‌سمان پێدێنىَ بابیهێنىَ
ئه‌گه‌ر موحیبه‌ت ده‌مان كوژىَ بابمان كوژىَ
ئه‌گر پاكى له‌تمان ده‌كات بۆنهیكات ؟
ئه‌و رِۆژهى ئه‌و لێره نیه
دڵم ده‌یه‌وێت وه‌كو مه‌سیح بمدات له خاچ
ئاخر ئه‌و ده‌سته كانى پرِن له نوقڵى شیعر
ده‌نگى رِهنگى پرِن له‌بۆن ونهغمهى شیعر
هه‌ناسه‌شى بۆنى شیعرێكى غه‌ریبانه‌ى لێدىَ
ئهورِۆژهى كه‌ئه‌و لێره‌نیه
چراى عومر خامۆشى دایئهگرىَ و
دوعا ئه‌كه‌م خودایه هێرۆ نهمرىَ
سه‌یرى ئاسمان ده‌كه‌م ودهمهوێت وه‌ك *فرِوغ به قوڵى رِابمێنم
كه‌چى ده‌بینم مانگ كه‌وتوه‌ته شه‌وى مانگ گیرانه‌وه
رِۆژ كه‌وتوه‌ته رِۆژى رِ
ۆژ گیرانه‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت...
22:21 | 2009/7/1 | راژان
هێرۆ ساڵی 1981 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند له شاری بۆكان رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه و خویندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ه ئاماده‌یی هه‌ر له بۆكان ته‌واو كردووه. له ساڵی 1998 به‌شێوه‌ییه‌كی جیددی ده‌ستی به نووسینی شیعر و په‌خشان كردووه و له چه‌ندین فستیڤال و سیمیناری تایبه‌تی شیعر و چیرۆك له ئێران به‌شداری كردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌و بواره به‌ده‌ست هێناوه. ساڵی 2004 بۆ درێژه پێدانی خوێندن دێته باشووری كوردستان و ئێستا خوێندكاری ساڵی چواره‌می به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه له شاری هه‌ولێر. له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له هه‌ولێر رۆڵێكی كارای هه‌بووه و ئێستا بێژه‌ری رادیۆی ده‌نگی زانكۆی سه‌لاحه‌دینه و له گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا خه‌ریكی كاری رۆژنامه‌گه‌ری و نوسینی بابه‌ت و شیعره. له دیدارێكدا وه‌لامی چه‌ند پرسیارێكی داینه‌وه.
22:05 | 2009/7/1 | راژان

شێوه كارێك
بۆ مانه‌وه‌ی تابلۆكانی
هه‌موو رۆژێ
به‌ر له هه‌ناسه‌ی به‌یان
به باوه‌شێك ره‌نگ و
به چه‌پكێ قه‌ڵه‌م
له سه‌ر سینگی ئه‌ستوری ئاسمان
به ناو ره هه‌ندی تاریكی
وێنه ی
خۆر
ده‌كێشێ .
هێرۆ مه‌ولوودی
21:49 | 2009/7/1 | راژان

پێنوس له ده ستم ده له رزێ و خۆی بهلاپه رهشڕه كانی سه ر مێزه كه‌م ده‌گه ینێ ، نامۆ یی جه‌سته‌م له خۆ ده گرێ ، پێنوس و لاپه‌ره و ده‌ستم هه‌ست به‌نامۆ یی ده‌كه‌ن ، نامۆیی تهوژمێكهلهسهر رۆحم ، ناخم، لاپه‌ره‌كان ئهدرێنم ، پێنوسه‌كه‌م داده‌نێم ، ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ ده‌بین . ده‌ستێ د ێنم به پرچی هه‌سته‌كانم وچاوێك له چاوی چاوه‌روانی ،له ناو ره‌شایی چاوه‌كانم تۆ ده‌بینم.
پربه‌دڵ پێویستم پێته ، ده‌مه‌وێ له گه‌ڵت بد وێم و ڕا زی بێده نگی هه‌مو كاته‌كانت پێ بڵێم . وه‌ك ماسی چۆن ڕا زی بۆ شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ئه‌دركێنێ و ده‌ریا بۆ لمی كه‌ناره‌كانی باس ده‌كات . وه‌ك چۆن هه‌تا و ڕا زی خۆی به گه‌ڵا و گه‌ڵا به دار و دار به ده‌شتا یی ده‌ڵێ من بۆ تۆی بڵێم .
وه‌ره ، وه‌ره با پێت بڵێم تۆ پاكترین و جوانترین به‌رهه‌می خودای ، وه‌ره با پێت بڵێم تۆم به‌و په‌ری پاكی و میهر دۆزیوه‌ته‌وه ، دهمێكهچاوهروانی تۆم.
تۆ باشترین وپیرۆزترین ئاواتهكانمی ، تۆ باڵنده‌ی بچوكی ناو ئاسمانی بێ سنوری عه‌شقمی، وه‌ره ئازیز، وه‌ره.....
بێ تۆ من وته‌نیایی و غه‌م ده‌بینه هاورێی ئه‌به‌دی ، بێ تۆ بوغزی نامۆیی هه‌ناسه‌م لێ ده‌برێ.
ده‌ساوه‌ره ، وه‌ره ، وه‌ره ئازیز مه‌هێڵه وه‌ك مامزی ده‌شتی كاكی به كاكی وێڵَی چیاكانی نامۆیی بم.
ده‌ساوه‌ره ، وه‌ره ، وه‌ره ئازیز تۆ ببه كه‌شتی وانی ئه‌م كه‌شتییه سه‌رگه‌ردانه و رێم پیشان بده.
ده‌سا وه‌ره، وه‌ره، وه‌ره ئازیز به مۆمی چاوه‌كانت كانگای دڵم رووناك بكه.
تۆ وه‌ره ، وه‌ره ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی دڵم هاوارت ده‌كات .
تۆ وه‌ره، ته‌نیا تۆی خاوه‌نی ئه‌م دڵه شێته‌م.
تۆ ۆهره كه حه‌زم له خاكی ژێر پێته بۆ كلی چاوه‌كانم.
تۆ وه‌ره ، وه‌ره ئازیزم با به هاتنت غه‌م وپه‌ژاره هه‌گبه‌یان هه‌ڵگرن و له‌م هه‌واره وێَرانهی دڵم بار بكه‌ن و پهرهسیلكهكانی شادی له كوچه وكۆڵانی دڵم هێلانه بكه‌ن.
وه‌ره یارم ، وه‌ره ئازیز له مێژه چاوه‌روانم.
00:59 | 2009/6/29 | راژان

ئه‌مشه‌و
مانگ ته‌نیا یی خۆی له گه‌ڵ من به‌ش ده‌كات
ئه‌ستێره‌كان
بوون به میوه ی داری ئاسمان.
بریا
تۆ دوور له من
له بێكه‌سی و ته‌نیا یی دڵت
چیرۆكی خۆشه‌ویستیت
وه‌كوو با به سۆز
له نێو كۆڵا نه‌كا نی شه‌و
له ژێر تیشكی تاوێنهری مانگ دا
به هاژه‌ی هه‌نا سه‌ت
دهربریبا و
شه‌كه‌تی
رێبوارێكت دهركردا یه.
هیرۆ مه‌ولوودی
00:53 | 2009/6/29 | راژان

له تۆنێله‌كانی تاریكی و ئاواره‌یی وبێكهسی دا وه‌ك هه‌میشه نامۆ له‌م وێستگه بۆ ئه‌م وێستگه به باڵی ئاواته‌كانم ده‌فڕم.
فڕینێكی بێ حه‌سانه‌وه و به‌رده‌وام، له‌تاریكی بۆ رووناكی ،هیچ كه‌نارێك نه‌بووه سه‌كۆی سابات و حه‌سانه‌وه‌م .
رۆحم له ده ڤهرێك و هه‌نگاوه‌كانم به رێرهوێكد ا،جه‌سته‌م به‌ره‌و باڵاخانه‌ی تارماییه‌كانی مه‌نفا ده‌كێشن.
له په‌نجه‌ره‌كانی غوربه‌ت به‌ره‌و كێڵگه‌كانی رۆحی یاغیم هه‌نگاو ده‌نێم ، شوشه‌كانی په‌نجه‌ره وه‌ك لێوی مردوو سارد وسڕه ، شه‌و بوه‌ته په‌رییه‌كی شه‌كه‌تی زه‌مه‌ن ، سه‌رم سو ڕ ده‌خوات له‌م تاریكی یه ، له‌م نامۆییه، له‌م غه‌ریبی و جێهێشتنه .
تۆ بڵێی چ گوڵێك سه‌ر سینه‌ت بكاته سه‌كۆی شادی و سه‌ما؟!
چ بوڵێڵێكی شازه، چ ژورێك و چ ته‌نیاییه‌كی ساكاره، چ هه‌نگاونانێكی پڕ هیوایه ، چ بارینێكی بێئو قرهیه ، یادی تۆ له جه‌سته زێڕینه‌كانی رۆحمدا.
چ پڕزام وده‌رده ، چ پڕ حوزن و سارده، هه‌نگاونانی سه‌رجادده‌ی عه‌شق بێ تۆ .
له‌م نامۆیی و تاریكیه ده‌رم بێنه، له‌م حو زن و ئازاره رزگارم كه ، جه‌سته‌ی پارچه‌پارچه‌ی عه‌شقم كۆكه‌ره‌وه
تۆی ناونیشانی عه‌شقی ڕه‌سه‌ن ، تۆی هۆی به‌ستنی ژوانی ئه‌وین ودڵداریم.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 1 له 2 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو

